به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، په‌نابه‌رێكی سووریه‌ی به چه‌قۆ هێرشی كرده سه‌ر منداڵانی نێو پاركێك له شار ئه‌نسی فه‌ڕانسه و ٨ كه‌سی بریندار كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، چوار منداڵی ته‌مه‌ن ژێر چوار ساڵ به سه‌ختی بریندار بوون و باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره و چوار منداڵی دیكه‌ش بۆ نەخۆشخانە گوازراونه‌ته‌وه. به‌وته‌ی پۆلیسی فه‌ڕانسه، هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هێشتا مه‌به‌ستی له‌و كرده‌وه تیرۆریستیه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.