کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ١٥ كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ مێحوه‌ری ئیلام- مێهران

برینداربوونی ١٥ كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ مێحوه‌ری ئیلام مێهران

ئیواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتوبووسێك له‌ سه‌ر ڕێگای ئیلام– مێهران ١٥ كه‌س برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی سنووره‌كانی ئیلام له‌ كاتی ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئه‌ربه‌عین و نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی، ئۆتوبووسێكی زیاره‌تكه‌رانی ئێرانی له‌ سه‌ر ڕێگای مێهران– ئیلام وه‌رگه‌ڕا و له‌ ٣٣ سه‌رنشینه‌كه‌ی ١٥ كه‌سیان به‌سه‌ختی برینداربوون كه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.