کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری نه‌وسوود

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆڵبەرێکی خەڵکی نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم لە سنووری ئه‌مشاره‌ كرایه‌ ئامانج و بە سەختی بریندار بوو.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانبار، هێزەكانی ڕژیم لە چیاکانی نەوسوود، دەسڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و به‌هۆیه‌وه‌ كۆڵبه‌رێكی خەڵکی گوندی “نروێ” سه‌ربه‌ شاری نەوسوود بە ناوی “ئاریا خالیدی” بە سەختی بریندار بوو. شایانی باسه‌، ناوبراو به‌مه‌به‌ستی چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری کرماشان. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵی زایینیدا، لانیکەم ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٥٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ١٨١ کەسیشیان بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

تێکهەڵچوونی خەڵک و هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە جادەی نێوان سەقز- بانە

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شی بازیافتی شاره‌داری كرماشان

-

ئاگردانی به‌نێره‌كانی خامنه‌یی و سپای پاسداران له‌ شاری سنه‌

-

چالاك بوونه‌وه‌ی پدافه‌نده‌ ئاسمانییه‌كانی كرماشان و ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ كوردستان

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ له‌ سنووری نه‌وسوود

-