ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنووریه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران، كۆڵبه‌رێك به سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له سنووری “به‌رویشكانی” شاری بانه، هێزه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كرد و له ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی “ڕه‌سوڵ مه‌ولانی” به سه‌ختی بریندار بوو. شایانی باسه كه ئه‌و كۆڵبه‌ره به هۆی قۆرسی برینه‌وه ڕاگۆێزی نه‌خۆشخانه كرا و له‌وێ پایه‌كی قه‌تع كرا و كه‌م ئه‌ندام بوو.
