ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی گوڵان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی نه‌نۆڕی بانه به هۆی ده‌سترێژی گوڵه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی ئه‌م شاره، به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی ئه‌م كۆڵبه‌ره “مه‌سعوود محه‌ممه‌دی” و خه‌ڵكی گوندی “نه‌نۆڕ”ی شاری بانه‌یه كه له كاتی كۆڵبه‌ری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له گۆڵبه‌رانی ئه‌م سنووره ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌سترێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و به هۆیه‌وه ناوبراو به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری بانه ده‌كرێت.