ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “نادر ڕه‌زایی” له سنووری هه‌نگه‌ژاڵه‌ی بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوو و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و شاره به‌ناوی “هێمن بالود” له جاده‌ی نێوان سنه- مه‌ریوان كه‌وته به‌ر ده‌سترێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و به‌هۆیه‌وه به‌سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نادر ڕه‌زایی” لاقێكی فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه ئێسكی ڕانی شكاوه و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له بازگه‌یه‌كی جاده‌ی نێوان سنه-مه‌ریوان ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “هێمن بالود” كردووه و به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان باری تندرووستی ناجێگیره و له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه.