ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا فەرەج پەنا و باست.م” لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم بریندار بوون.
عەبدوڵڵا فەرەج پەنا لە خاڵی ســنووری بانە، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گولله بەر لاقی کەوتووە و به سهختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە. هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی دیكه بە ناویی “باست.م” خەڵکی “سەلاسی باوەجانی” بە تەقەی هێزەكانی ڕژیم لە ڕێگای سهر سنووری نەوسوود به سهختی بریندار بووە.