شه‌وی شه‌ممه ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو برای خه‌ڵكی چابه‌هار به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د خانمحه‌ممه‌دی” و “مێهرداد خانمحه‌ممه‌دی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كلانته‌ری زیباشار به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی به‌شی “ئای.سی.یۆ”ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌وی ڕابردوو دوو كه‌س به مه‌به‌ستی دزی هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو لاوه، كاتێك له‌گه‌ڵ پۆلیس په‌یوه‌ندی ده‌گرن، و‌ڵامیان ناده‌نه‌وه و “محه‌ممه” و “مێهرداد” خۆیان به‌دوی دزه‌كاندا ده‌كه‌ون. كاتێك ده‌گه‌نه نزیك كه‌لانته‌ری زیباشار، هێزه‌كانی ڕژیم ئه‌یانده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌سه‌ختی برینداریان ده‌كه‌ن.