به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له كۆڵبه‌ران، دوو كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی نه‌وسوود و بانه به سه‌ختی برینداربوون.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه کاتژمێر ٩ی شەوی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەر، هێزه‌كانی جێگیر له هه‌نگی سنووری نه‌وسوود، له سنووری ئه‌مشاره ته‌قه‌یان له پۆلێك له كۆڵبه‌ران كردووه و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به ناوی “وه‌زیر وه‌یسی” دانیشتووی گوندی “جۆجار” سه‌ر به سه‌لاسی باوه‌جانی برینداربووه. شایانی باسه، ناوبراو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی گوازتراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری پاوه. لەلایەکی دیکەوە، له هه‌مان ڕۆژ کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “محەممەد” لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كراوه.