ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان، دوو کۆڵبەر بە ناوه‌كانی “مەسعوود خزرنژاد”، خەڵکی بۆکان و “وه‌لی ڕۆسته‌می” خه‌ڵكی گوندی “پشت كا‌ر”ی سه‌ر به سه‌لاسی باوه‌جانی، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره له سنووره‌كانی “هه‌نگه ژاڵه” و نه‌وسوود له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران ده‌كه‌ونه کەمینی هێزه‌كانی ڕژیم و به هۆی ده‌سترێژی گوله‌ی ئه‌و هێزانه به سه‌ختی بریندار بوون، كه بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراون.