به پێی ڕاپۆرته‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌و ژماره‌یه‌ك له كۆڵبه‌ران له به‌رزاییه سنوورییه‌كانی شارستانی سه‌رده‌شت له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، كۆڵبه‌رێكی لاو به‌ناوی “كامران مۆلانیا“، خه‌ڵكی گوندی “گه‌ولان“، گیانی خۆی له‌ده‌ست دا. ئه‌م ده‌سته‌یه له كۆڵبه‌ران به بێ ئاگادار كردنه‌وه، له مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه و به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی كاڵای قاچاخ كراونه‌ته ئامانجی ته‌قه كردن. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گوڵان، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “بله‌سووری خواروو” هه‌ڵكه‌وتوو له شارستانی خۆی، به‌ره‌و دهسهتهیهك له كۆڵبه‌ران ته‌قه‌یان كردووه و كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “لوقمان چوارگۆشه”یان كوشتووه و دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌شیان به‌ناوه‌كانی “مه‌نسوور چوارگۆشه” و مه‌یسه‌م محه‌ممه‌دی“یان به سه‌ختی بریندار كردووه. هاوكات، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به‌ناوی “كه‌یوان كه‌وسه‌ری” له كاتی كۆڵبه‌ری له به‌رزاییه سنووریه‌كانی چۆمانی سه‌ربه‌م ناوچه‌یه، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزاییه‌كانه‌وه، گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌م كرێكاره كۆڵبه‌رانه به‌ده‌ستی به‌كرێ گیراوانی كۆماری ئیسلامی و به پێی حوكمی جهنایهتكارانهی سه‌رتیپی پاسدار، حسێن زۆلفه‌قاری، جێگری سیاسیی و ئه‌منیی وه‌زیری ڕژیم كه زه‌مانێك وێڕای ئه‌وه‌یكه كۆڵبه‌رانی به قاچاوخچی پێناسه‌كرد و تاوانهكهیانی “نه‌به‌خشراو” له‌قه‌ڵه‌مدا، وتی: “ئێمه له ناوچه سنووریه‌كان، هێڵی سوورمان هه‌یه، هه‌ر كه‌س بێته ئه‌و ناوچانه له پێشدا ئاگادار ده‌كرێته‌وه و ئه‌گه‌ر بایه‌خی به ئاگاداریه‌كه نه‌دا، ده‌كرێته ئامانج“.
له ده‌ورانی قه‌یرانی كۆرۆنا و قهرهنتینهیهدا، كۆماری ئیسلامی له‌پێناو دیفاع له قازانجپه‌ره‌ستیی سه‌رمایه‌دا، له هه‌موو شوێنێك، كرێكارانی خستووه‌ته سه‌ر دوو ڕێیانیی له ماڵه‌وه مانه‌وه و برسیه‌تی چێشتن یان له‌پێناو تیكه‌یه‌ك نان مه‌ترسیی كۆرۆنا قه‌بووڵ كردن، به‌ڵام له كوردستان كرێكاری كۆڵبه‌ر بۆ نان ده‌رهێنان نه ته‌نیا كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات به‌ڵكوو به‌رده‌وام، له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی كوژران به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی بهكرێگیروانی سه‌رمایه‌ش دایه.
ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ی وا بۆ په‌یدا كردنی تیكه‌یه‌ك نان ڕێگای مه‌رگ ده‌گرنه به‌ر و ڕوو ده‌كه‌نه كاری گواستنه‌وه‌ی كاڵا له‌سه‌ر سنووره‌كان، له ڕاستیدا، هێزی كاری بازرگانان و دهڵاڵانێكن كه له شار و ئاواییه سنووریه‌كاندا جێگیرن. ئه‌وان له خاڵێكی سنووریه‌وه كاڵاكان ڕه‌وانه ده‌كه‌ن و له خاڵێكی تره كاڵاكانیان به‌ده‌ست ده‌گات، به بێ ئه‌وه‌یكه هیچ مه‌ترسیه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یان لێبكات، گیرفانیان پڕ ده‌كه‌ن و حه‌قده‌ستێكی زۆر كه‌میش ده‌ده‌نه كۆڵبه‌ره‌كان. له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ڕكوودی به‌رچاوی ئابووریی ئێران و به‌ربه‌سته ماڵییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوونه‌ته هۆی گه‌شه‌ی بازرگانیی كاڵای “قاچاخ” له ناوچه سنووریه‌كانی كوردستان. له ماوه‌ی هه‌موو ئه‌م ساڵانه‌دا، پێ به پێی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بێكاری له شاره‌كانی كوردستان، ژماره‌یه‌كی زیاتر له كرێكارانی بێكار ڕوویان كردووه‌ته كۆڵبه‌ری و به هه‌ر ڕاده‌یه‌كیش ژماره‌ی كۆڵبه‌ره‌كان زیادیان كردووه، ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان هاتووه‌ته خوارتر. كۆڵبه‌ران ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌ر كیلۆیه‌ك بار، بڕی ١٧ تا ١٨ هه‌زار تمه‌نیان وه‌رده‌گرت، له ئێستادا ناچارن ته‌نانه‌ت به ١٠ هه‌زار تمه‌نیش بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك، كۆڵه‌كانیان له تێپه‌ڕگه‌ی مه‌رگ، تێپه‌ڕێنن. ئه‌وان بۆ ده‌رهێنانی نان ناچارن كۆڵبه‌ری بكه‌ن و هه‌ر ئه‌و جه‌بری نانهشه وایان لێده‌كا كه مه‌ترسیی و دژواریه‌كان، به‌گیان قه‌بووڵ بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی كۆڵبه‌ران ده‌بێته هۆی هاتنه‌خواره‌وه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رامبه‌ردا، كه‌سب و كاری به‌شێك له بوارژوا ـــ بازرگانه‌كانی كورد، پڕ ڕه‌ونه‌قتر ده‌كات.
كۆڵبه‌ری، واته ئه‌و كاره سه‌خت و پڕ مه‌ترسییه، بۆ كرێكارانی بێكار، بۆ ئه‌و ئینسانه شه‌ریفانه‌ی كه دار و نه‌داریان جه‌سته‌یانه و بۆ دابین كردنی بژێوی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان، گیانی خۆیان به ئاو و ئاگردا ده‌ده‌ن، له ڕوانگه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه، “پیشه” به‌حیساب دێت. به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئه‌م حه‌قیقه‌ته ساده‌یه به ڕه‌سمی ناناسێت و بۆ پاساوكردنی جه‌نایه‌ته‌كانی خۆی ده‌رحه‌ق به كۆڵبه‌رانی زه‌حمه‌تكێشی ناوچه سنووریه‌كان، ئه‌وان به قاچاخچی و بشێوێنهری ئابووری و تاوانبار، پێناسه ده‌كات. كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له باروودۆخێكدا ئه‌م كۆڵبه‌ره زه‌حمه‌تكێشانه به تاوانبار و بشێوێنهری ئابووری له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن كه خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش، هیچ دهخاڵهتییان له قاچاخی كهڵان و ڕێكخراوی سپای پاسداران و هێندێك له ناوه‌نده ڕه‌سمی و نیوه ڕه‌سمیه‌كانی ڕژیم دا نییه.
ئه‌م باروودۆخه سه‌خت و دژواره‌ی كه ڕژیم به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێشی سه‌ر سنووره‌كانی دا سه‌پاندووه ته‌نیا گۆشه‌یه‌كه له دواهاتی ئه‌و سیاسه‌ته شووێنیستییهی كه كۆماری ئیسلامی دژبه خه‌ڵكی كوردستان، له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا، له ڕێگه‌ی میلیتاریزه كردنی ئه‌م ناوچه‌یه و داسه‌پاندنی سیاسه‌تی سهركوتگهرانه و ئه‌منیه‌تی كردنه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای شاره‌كان، به‌كرده‌وه‌ی ده‌رهێناوه. هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ت و پێداگرییه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ درێژه دانی ئه‌م باروودۆخه، به‌ستێنه‌كانی درێژه‌ی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستانی خوڵقاندووه. ئه‌م بزووتنه‌وه ڕادیكاڵهی كه تێیدا كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و كۆڵبه‌رانی كوردستان، هێزی بزوێنه‌ری سه‌ره‌كین، بزووتنه‌وه‌یه‌كه كه بێبه‌شی و بێ مافی به چاره‌نووسی حه‌تمیی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی كوردستان نازانێت و عه‌زمی جه‌زم كردووه كه كۆتایی به هه‌موو به‌دبه‌ختی و نه‌هامه‌تیه‌كان بێنێت. بێ گومان، كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی كوردستان له‌و خه‌باته شۆڕشگێڕانه و مافخوازانهیه‌دا به ته‌نیا نین و جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی باقیی شوێنه‌كانی ئێران، كه ئه‌وانیش له دسه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی وه‌گیان هاتوون، هاوڕێیانن. هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی ئێران پێویسته، ئاشنا كردنی هرچی زیاتری كرێكاران و بیروڕای گشتی له‌گه‌ڵ باروودۆخی مه‌ترسیداری كۆڵبه‌ران و ژان و ئازاره‌كانیان و خه‌باتی مافخوازانه‌ی كۆڵبه‌ران، به ئه‌ركی خۆیان بزانن و پێویسته دژبه كوشتاری كۆڵبه‌ران و له پێناو دیفاغ له مافی ئینسانیی هاوچینه‌كانیان، له هیچ هه‌ڵ و تێكۆشانێك ده‌ریغ نه‌كه‌ن.
له باروودۆخێكدا كه كوشتنی كۆڵبه‌ران هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه، خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت كرێكاران، نابێ له به‌رامبه‌ر ئه‌م جه‌نایه‌ت و ملهۆڕیهی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا، ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانێن. كرێكاران و خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی كوردستان كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، گه‌لێك دیمه‌نی شكۆداری خه‌باتیان دژبه زۆره‌ملی و ده‌ستدرێژیی ڕژیم له خۆیان نیشان داوه، نابێ له ئاست كوشتاری كۆڵبه‌راندا بێ ده‌نگ بن. پێویسته هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و مرۆڤه خه‌باتكاره‌كانی كوردستان، بۆ پێكهێنانی كه‌مپه‌ینێكی سیاسی و ته‌بلیغی دژبه كوشتاری كۆڵبه‌ران، ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌كتر و بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رین بخوڵقێنن.