به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “ئۆمید ئه‌سه‌دی” چالاكی كرێكاری شاری كامیاران كه پێشتر له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر له لایه‌ن به‌شی تاوانه‌كانی دادگای كامیاران به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌ی بانگ كراوه.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه به‌شی تاوانه‌كانی دادگای كامیاران یه‌ك حه‌فته مۆڵه‌تی به ناوبراو داوه كه خۆی ڕاده‌ست بكات. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “ئۆمید ئه‌سه‌دی” چالاكی كرێكار و خه‌ڵكی شاری كامیاران ساڵی ڕابردوو به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “ڕامین حسێن په‌نایی” و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ناوبراو، كه‌مپێنێكیان له شاری سنه خسته‌ڕێ و له ئه‌نجامی ئه‌م كه‌مپینه ناوبراو له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له لایه‌ن دادگاوه حوكمی یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری بۆ ده‌ركرا.