ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، سێ لاوی خه‌ڵكی گوندی گازرخانی سه‌ر به شاری كامیاران به ناوه‌كانی “ئومید سه‌بووری”، “پوریا سه‌بووری” و “مه‌نووچێهر نه‌دیمی” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئومید سه‌بووری”، “پوریا سه‌بووری” و “مه‌نووچێهر نه‌دیمی” پاش بانگكرانیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كامیارانه‌وه، دراونه‌ته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و پاش چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه ئازاد كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه “كامبیز نه‌دیمی” شارۆمه‌ندی دیكه‌ی خه‌ڵكی گازرخانی، ڕۆژی ٢٦ گه‌لاوێژ، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كامیارانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرابوو.