ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، ١٢ شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی ئاودانان و ده‌ڕه‌شاری سه‌ر به پارێزگای ئیلام له‌لایه‌ن دادگوسته‌ری دێهلۆڕانه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ١٢ هاووڵاتی خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شار و ئاودانان به ناوه‌كانی “وه‌حید چاوه‌ران”، “سه‌فوورا مه‌له‌كی”، “عه‌زیم یادگاری”، ” حسێن باپیروه‌ند”، “سه‌عدۆڵڵا ئایینی”، “فه‌رشاد ئایینی”، “دكتۆر به‌ختیار محه‌ممه‌دزاده”، “ناسر ڕه‌زایی”، ” نه‌عیم ڕه‌ئیسی”، “سه‌عید جه‌مشیدی”، “محه‌ممه‌د دانیالی” و “محه‌ممه‌د حسێن حاسڵی” له‌لایه‌ن دادگوسته‌ری دیهلۆڕانه‌وه بانگهێشت و ڕه‌انه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئیلام كران. شایانی باسه كه “وه‌حید چاوه‌ران” و “محه‌ممه‌دحسێن ئه‌سڵی” دوو ناڕازی به‌ندكراو له گرتووخانه‌ی ئیلام هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ١٢ كه‌سه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه.