ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “سینگان“ی سه‌ر به‌شاری شنۆ به‌ناوی “كازم تابناك” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت و دواجار ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ئه‌و هاووڵاتییه‌یان به‌بێ نیشاندانی حۆكمی قه‌زایی بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كردووه و پاش لێپرسینه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه.