له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری كامیاران به ناوه‌كانی “كامبیز نه‌دیمی”، “مه‌نووچێهر نه‌دیمی”، “حسام كه‌ره‌می”، “سیروان كه‌ره‌می”، “ئومید سه‌بووری”، “پوریا سه‌بووری” و “ئێحسان سه‌بووری” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، “فه‌رزاد و ئێحسان سه‌بووری” دوو لاوی خه‌ڵكی گوندی “گازرخانی” سه‌ر به شاری كامیاران بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه. ڕۆژانی ٢٦ و ٢٨ی گه‌لاوێژ، چوار هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و گونده به ناوه‌كانی “ئومید سه‌بووری”، “پوریا سه‌بووری”، “كامبیز نه‌دیمی” و “مه‌نووچێهر نه‌دیمی” بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كرا. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه دا، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و شه‌ش كه‌سه، دوو لاوی دیكه‌ی خه‌ڵكی گوندی “چرۆسانه”ی كامیاران به ناوه‌كانی “سیروان كه‌ره‌می” و “حسام كه‌ره‌می”له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ئازار درابوون.