ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، “حەسەن دەرئوفتادە”، باوکی کۆمار دەرئوفتادە و براکەی بە ئامانجی ڕێگری کردن لە به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسم لە سەروبەندی ساڵڕۆژی ناڕەزایەتییەکان و “چالاکی لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان”دا بانگهێشتی ئیتلاعاتی پیرانشار کران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش “حه‌سه‌ن ده‌رئوفتاده” باوكی “كۆمار ده‌رئوفتاده” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو منداڵی دیكه‌ی هاوكات له ساڵڕۆژی له دایكبوونی كۆمار ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند كاتژمێر ئازاد كرابوون. ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و بنه‌ماڵه دادخوازه بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی پیرانشاره‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا كه نابێت به هیچ جۆرێك له مه‌راسیمه‌كانی ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا”دا به‌شداری بكه‌ن.