کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بانگهێشتکردنی دەیان هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نێ”

بانگهێشتکردنی دەیان هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نێ 2

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە درێژەی بانگهێشتکردنی هاووڵاتییانی گوندی “نێی” مەریوان، ٢٠ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتیییانە لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کراون و هۆکاری بانگهێشتکردنی ئەو هاووڵاتییانە بۆ پێشگیری لە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز لە گوندی نێ ڕاگەیێندراوە. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ٤١ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نێ“یان بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییانە کردووە.