ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان بانگه‌شه‌یه‌كی بۆ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری له دوای ڕۆژانی پشوودانی نه‌ورۆز بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه، موعه‌لیمان بڕیاره دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان و بێڕێزی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی به چینی فه‌رهه‌نگی ئێران هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان پاش ته‌واوبوونی ڕۆژانی پشوودانی نه‌ورۆز مانگرتنی سه‌رانسه‌ری به‌ڕێوه ببه‌ن.