ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، کەناڵی تێلێگرامی سەندیکای کرێکارانی “نه‌یشه‌كه‌ری هەفت تپە”، لە پۆستێکی نوێ‌دا داوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی له ڕۆژی “یەکشەممەدا دەکات.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە شاری شوش بەڕێوە بچێت. هەروەها ئەنجوومەنی شۆرای هه‌ماهه‌نگی ڕێکخراوە سێنفییه‌كانی ئێران، لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی بانگەوازی ناڕەزایەتی خانەنشینكراوانی “ته‌میین ئێجتماعی” بۆ ڕۆژی دووشەممە ٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه ڕاگەیاند. کۆبوونەوەی سەرتاسەری خانەنشینان لە تاران لە بەردەم ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە و لە ناوەندی پارێزگاکانی دیکە لە بەردەم فه‌رمانداری بەڕێوە دەچێت.