ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی “ئارام مۆرادیان” و “کامیل نووری”، له لایهن ئیدارهی ئیتلاعاتی شاری سنهوه بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، “ئارام مۆرادیان” و “کامیل نووری” دوو ڕۆژ لهمهوبهر لە ڕێگای تەلەفوونەوە بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییەتییە کرابوون. شایانی باسه، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەم دوو هاووڵاتییەیان خستبووە ژێر گوشارەوە و داوای هاوکاریان لێکردبوون. پێویسته بوترێ كه “ئارام مۆرادیان و کامیل نووری”، هەر کامیان پاش سێ کاتژمیر لێپرسینەوە ئازاد کراون.