به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شێكی زۆر له كوردانی عێراقی كه له ساڵی ٢٠٢١ی زاینیه‌وه بۆ گه‌یشتن به ڕۆژئاوای ئۆرووپا،سنووره‌كانی نێوان بلاڕووس و له‌هستانیان هه‌ڵبژاردبوو، چه‌ند مانگه له گرتووخانه‌یه‌كی كاتی له وڵاتی له‌هستان له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندێكی مافی مرۆڤ له ئاڵمان، كوردانی نیشته‌جێ له ئۆردووگاكانی له‌هستان بۆماوه‌ی ٣٥ ڕۆژه مانیان له‌خواردن گرتووه وبه‌هۆی هه‌ڕه‌شه و ئازاری به‌رپرسانی ئۆردووگاكهوه مانگرتنه‌كه‌یان شكاندووه. ئه‌و ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤه ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی له‌هستان نه ڕێگه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه به په‌نابه‌ران ده‌دات و نه ڕێگه ده‌دات بگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان و ڕێگه‌ش ناده‌ن په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ هیچ میدیا و ڕۆژنامه‌یه‌كدا وتوووێژ بكه‌ن.