به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز ڕایانگه‌یاند: باروودۆخی دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان به‌تایبه‌ت ئاواره‌كان به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا و گۆشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی سووریه خراپه و پێویستیان به یاره‌مه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه.
“ئیلهام ئەحمەد” هاوسەرۆکی “قه‌سه‌ده” له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: “تورکیا ژێرخانی ژیانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای لەناو بردووە و لە هەمانکاتدا هێزەکانی ڕژێمی سوریا گەمارۆیان خستۆتە سەر ئاوارەکانی عەفرین لە شەهبا و گه‌ڕه‌كه‌كانی “ئه‌شره‌فییه” و “شه‌ێخ مەقسود”ی حه‌له‌ب و ڕێگری دەکەن لە گەیشتنی كاره‌با و سووتەمەنی و هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری پزیشكی بۆ ئەو ناوچانە و ده‌یانه‌وێت ناوچه‌كه‌یان پێ چۆڵ بكه‌ن.