ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی ڕێبه‌ندان،”ئەحمەد ئازەرکەمەند”، خه‌ڵكی شاری “هەنگویە”، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌ڕه‌ندانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،”ئەحمەد ئازەرکەمەند”، هاوڵاتی خه‌ڵكی شاری “هەنگویە”ی سه‌ر به پارێزگای هۆرمۆزگان،دوای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌ڕه‌ندانه‌یه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره و شەش مۆره‌ی پشتی له ده‌ستداوه و توانای قسەکردنی نییە و بەم حاڵەتە سەختەوه گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک له شاری شیراز. هه‌روه‌ها ناوبراو سێ کچی منداڵی هەیە و کاری کرێکاری دەکات، پزیشکەکانیش ڕایانگەیاندووە کە تێچووی نەشتەرگەرییەکەی نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نە، لە کاتێکدا خێزانەکەی توانای دابین كردنی ئەو بڕە پارەیەیان نییە بۆ چارەسەر كردنی.