له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ به‌ندكراو كه پێشتر به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له زیندانه‌كانی قه‌زوین و شیروان له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو كه ٨ ساڵ له‌وه پێش به تۆمه‌تی گوازتنه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم و له زیندانی ناوه‌ندی قه‌زوین له سێداره دران. ناسناوی یه‌كێك لە ئێعدام کراوەکان “یوسف پیراستوان” راگەیەندراوە. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ندكراوێك به ناوی “شاهین میرخانی” كه به تۆمه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان له زیندانی شیروان به‌ندكرابوو، حۆكمی له سێداره‌دانی جێبه‌جی كرا.