به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، دوو به‌ندكراوی دیكه به‌ناوه‌كانی “ئه‌رسه‌لان زار‌ع” و “حسێن ڕه‌مه‌زانی” له زیندانه‌كانی شیراز و قه‌زوین ئێعدام كران.
“ئه‌رسه‌لان زار‌ع” كه نزیك ١٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی قه‌تڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له زیندانی عادڵ ئاباد ئێعدام كرا. هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا به‌ندكراوێكی دیكه به‌ناوی “حسێن ڕه‌مه‌زانی” كه له ٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به تۆمه‌تی قه‌تڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو له زیندانی ناوه‌ندیی قه‌زوین ئێعدام كرا. شایانی باسه ئێعدامی “حسێن ڕه‌مه‌زانی” هه‌تا ئێستا له لایه‌ن سه‌رچاوه ڕه‌سمییه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.