شۆرای ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆسه‌ر زاخۆ و كۆمه‌ڵكۆژكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هێرشه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای مه‌حكوومكرد وخوازیاری هاوكاری ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، جه‌له‌سه‌ی شۆرای ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پاش داواكاری ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ لێكدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ٢٠ی مانگی جوولای بۆ سه‌ر گه‌شتیاران له زاخۆ، به‌ڕێوه‌چوو و ته‌واوی ئه‌ندامانی شۆرای ئه‌منییه‌ت ئه‌و هێرشه‌یان به‌توندی مه‌حكوومكرد و هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌ربڕی و پشتیوانی خۆیان له ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵكی عێراق دووپات كرده‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ڕه‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان” ڕۆژی ڕابردوو ڕه‌تیكرده‌وه كه ئه‌رته‌شی وڵاته‌كه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجام دابێت و گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك“ی به‌تاوانبار ناسی، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی ئه‌ردۆغان، كارناسانی نیزامی عێراق پاش سه‌ردانیان بۆ شه‌ێنی ڕووداوه‌كه، سه‌لماندیان كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه ئه‌نجام دراوه.