ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی “مێتا” ڕایانگه‌یاند كه به زوویی به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانیان ١٠ هه‌زار كرێكار له سه‌ركار ده‌ر ئه‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێتا” شیركه‌تی دایكی فه‌یسبووك، ئینستاگرام و واتس‌اپ كه له مانگی نوامبه‌ری ساڵی ڕابردوو ١١ هه‌زار كرێكاری بێكار كردبوو ئێستا ده‌یه‌وێت به‌بیانووی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌زینه ١٠ هه‌زار كرێكاری دیكه‌ش له‌سه‌ر كار ده‌ر بكات. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا گه‌وره‌ترین بانكی ناوچه‌ی “سیلیكۆن وه‌لی” كالیفۆڕنیای ئا‌مریكا كه به‌هێزترین پشتیوانی ڕه‌مزئه‌رزی ئه‌له‌كترۆنیكه مایه‌پووچ بوو و هه‌ندێك له كارناسانی ئابووری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌یان به مانای قه‌یرانێكی دیكه‌ی ئابووری هاوشێوه‌ی ساڵی ٢٠٠٨ی زاینی له ئا‌مریكا زانیوه.