ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، “شه‌وكه‌ت میززیایۆف” سه‌رۆككۆماری ئوزبه‌كیستان وه‌كوو میزبانی ٢٢مین كۆبوونه‌وه‌ی هاوكاری وڵاتانی په‌یمانی تیجاری شانگهای، به فه‌رمی ئه‌ندامه‌تی ئێرانی له‌و په‌یمانه‌دا ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامه‌تی ئێران له ڕێكخراوی هاوكاری تیجاری شانگهای، له به‌رواری ٢٣ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن “ئه‌میر عه‌بدۆڵڵاهیان” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی واژۆكرابوو و لایه‌حه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌و ڕێكخراوه‌یه‌ش پێش سه‌فه‌ری “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” بۆ سه‌مه‌رقه‌ند، بۆ مه‌جلیسی ڕژیم نێردرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو “ولادیمیر پووتین” سه‌رۆككۆماری ڕووسیه له دیدار له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندبوو كه ڕووسیه زۆر دڵخۆشه به‌وه كه ئێران په‌یوه‌ستی ئه‌و په‌یماننامه گه‌ره تیجارییه بووه.
