ڕۆژنامه‌ی “ئیعتیماد” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌مه ڕایگه‌یاند كه له سنووری نێوان ئوستانه‌كانی خووزستان و چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، سێ ئه‌شكه‌وتی گه‌وره هه‌یه كه بووه‌ته شوێنی نیشته‌جێبوونی بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌كانی ناوچه‌كه و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هیچ ئیمكاناتێكی ڕیفاهی له‌و ناوچه‌یه وه‌كوو به‌رق، ته‌له‌فوون، ئاوی خاوێن و گاز نییه و هه‌ر ئیمكاناتێكیش پێشتر له‌و نزیكیه دا بووه به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ناو چووه و خه‌ڵكانێكی زۆر به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌ست كورتیه‌وه ڕوویان له‌و ئه‌شكه‌وتانه كردووه و ژن و منداڵ و به‌ساڵاچوویان له‌گه‌ڵ دایه و له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. شایانی باسه كه له وه‌رزی گه‌رما دا كه‌سانی خۆبه‌خش به تانه‌كه‌ر ئاوی خواردنه‌وه‌یان بۆ ده‌به‌ن و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن.