ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک کە ناسناوی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کەتووەتە بەر پەلاماری دڕندانەی هێزەكانی حکوومەت و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، گوشارەکانی حکوومەت بۆ سەر کۆڵبەران لە سنووری بانە و بەتایبەتی لە ناوچەی هەنگەژاڵ زۆر چڕتر بووەته‌وه و هێزە چەکدارەکانی ڕژیم جگە لە تەقەکردن، پەلاماری کاسبکارانیش دەدەن و بێ‌ڕێزیان پێ ده‌كه‌ن. هەر لەو پەیوەندییەدا، “ئەرسەلان ڕەسووڵی”، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، یەکشەممەی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە سنووری هەنگەژاڵ گیانی لەدەست دابوو.