به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، شه‌وی شه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه، ٣٠ كۆڵبه‌ریان بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه داوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه‌كانی حكوومه‌ت ٣٠ كۆڵبه‌ریان ده‌ستبه‌سه‌ر و به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه پێڵاویان له پا ده‌رهێناوه و دواجار پێڵاوه‌كانیان ئاگر داوه، به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ٣٠ كۆڵبه‌ره پاش ئازار و ئه‌شكه‌نجه ئازاد كراون.