خەدیجە مەهدی پوور بەندکراوی سیاسی و تەمەن ٣٤ ساڵی خەڵکی شاری “ئەیوان” کە سزای ٢٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن بەندکراوانی تۆمەتبار بە تاوانە مه‌ترسیداره‌كانه‌وه دراوەتە بەر ئه‌شكه‌نجه و لێدان و به‌رپرسانی زیندانیش ناوبراویان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “خەدیجە مێهدی پوور” ماوەی یەک هەفتەیە بەبیانووی بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکانی ڕژیم، لەلایەن بەرپرسانی زیندانه‌وه لەمافی پەیوەندی گرتن بە بنەماڵەکەیەوە بێبەشکراوە. زانیارییه‌كان باس له هاندانی تۆمه‌تبارانی تاوانه مه‌ترسیداره‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه ده‌كرێت بۆ لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی “خه‌دیجه مێهدی پووره” به‌بیانووی بێڕێزیكردنی به پیرۆزییه‌كانی ڕژیم و چه‌ند شه‌وێك ناچاربووه له كتێبخانی زیندان بخه‌وێت.