ڕۆژی ڕابردوو، کۆگای ئابووری “ئەرغەوان” لە شارستانی شەهریاری تاران، بە هۆکارێکی نادیار ئاگری گرتووە و بووەتە هۆی زیانێکی گەورەی گیانی و ماددی.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بە هۆی ئاگر گرتنی ئەو کۆگایە، زیاتر لە ١١ هاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە و هەروەها بە لانیکەم ٤١ شارومەندی دیکەش بە سەختی بریندار بوون کە دۆخی تەندروستی کۆمەڵێک لە برینداران لە خراپیدایە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هۆکاری ئاگر گرتنی ئەو کۆگایە ڕوون نەکراوەتەوە و تیمە پسپۆڕەکان لە لێکۆلینەوەدان.
