“محه‌ممه‌د ڕه‌زا فازڵ” جێگری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ندئاو و وزه‌خانه‌ی “چه‌م شیر”ی گه‌چساران ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه هه‌واڵی ده‌ستپێكی ئاوگیری ئه‌و به‌ندئاوه‌ی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند له هه‌نگاوی یه‌كه‌م دا ٣٥٠ ملیۆن لیتر ئاوگیری كراوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له حاڵێكدایه كه پێشتر چالاكانی ژینگه‌یی چه‌ندین بار سه‌باره‌ت به قه‌ومانی كاره‌ساتی ژینگه‌یی بۆ ناوچه‌كه پاش ئاوگیری ئه‌و به‌ندئاوه هۆشداریان دابوو و كارناسانی ئه‌ندازیاریش ڕایانگه‌یاندبوو كه ئه‌و به‌ندئاوه وه‌كوو گۆتوه‌ند له‌سه‌ر سازه‌ندێكی خوێ درووست كراوه و پاش ئاوگیری ئاوه‌كه‌ی سوێر ده‌بێت و كه‌شاوه‌رزی ناوچه‌كه له‌ناو ده‌بات به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و پرڕۆژه كه سه‌ر به قه‌رارگای خاته‌مۆالانبیان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هۆشدارانه عه‌مه‌لیاتی ئاوگیریان ده‌ست پێكردووه.