له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئاخوندێك له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی تاران له كاتی ده‌ستدرێژی كردن بۆ سه‌ر چه‌ند ژن و منداڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و فیلمه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ئاخونده كه ساڵی ٨٣ی هه‌تاویش سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر میرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرابوو، ئه‌مجاره له كاتی ده‌ستدرێژه‌ی كردن بۆ سه‌ر چه‌ند ژن و منداڵ له نێو مزگه‌وتێك له ڕۆژهه‌ڵاتی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ئه‌و جۆره كه له فیلمه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه خه‌ڵك ڕوو به‌و جه‌نایه‌تكاره ده‌ڵێن: لێره بچوو دره‌وه ده‌زانین ئیتلاعاتی سپای پاسداران پشتیوانیت لێ ده‌كات.