لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “پەرنیان خودابەخشی” خوێندکاری دەستبەسەرکراوی زانکۆی شەریف، بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندانەکانی ڕژیم ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان پاش ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە پەیوەندیدارەکان کرا. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران یان ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
