لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی “داوود ئەحمەدی”، “حەیدەر ساعیدی”، “شاهۆ ئۆسکوویی” و “هۆمایوون بەهمەنی” بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان،”داوود ئەحمەدی”، “حەیدەر ساعیدی”، “شاهۆ ئۆسکوویی” سێ چالاكی سیاسی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و “هۆمایوون بەهمەنی” چالاكی ژینگه پارێزی خه‌ڵكی شاری سنه بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری سنه ڕاگوێزرابوون.