ڕۆژی چوارشەممە 25ی خاکەلێوە، سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان بە ناوه‌كانی “جەمال گرامی” ، “سه‌یوان په‌رته‌و” و “سه‌لمان ئه‌فرا” بە دانانی وه‌سیقه لە بەندیخانەی مەریوان، بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
بە پێی راپۆرتەکان، ئه‌م سێ هاووڵاتییه له ڕێكه‌وتی ٣ و ٤ خاكه‌ڵێوه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به دوای لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ڕاگوێزی به‌ندیخانه‌ی مه‌ریوان كرابوون.