ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییەک بە کۆتاییهاتنی ماوەی بەندکردنەکەی لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا. دواتر لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی شاری تارانەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی ڕژێم» حوکمی ٧ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا. شایانی باسە ئەم هاووڵاتییە پێشتریش جارێکی دیکە دەستبەسەر کرابوو و ڕووبەڕووی حوکمی دادوەری بووەتەوە.
