ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ئاخێزێكی جه‌ماوه‌ریی سه‌رتاسه‌رییه دژبه ڕژیمێك كه پتر له چوار ده‌یه‌یه زه‌بروزه‌نگ و هه‌ژاری و برسیه‌تیی، به زه‌بری زۆره‌ملی و سه‌ركوت، به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران‌دا سه‌پاندووه. ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، هه‌ڵچوونێكی له‌ناكاو نه‌بوو، به‌ڵكوو درێژه‌ی ئاخێزی به‌فرانباری ٩٦ و ئاكامی تووڕه‌یی پنگ خواردووی ژنان و پیاوان و لاوانی بێكار و ناڕازی و بێبه‌ش، دژبه ده‌سه‌ڵاتێك بوو كه ژیانێكی فه‌لاكه‌تباری به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووه. ڕژیمێك كه ڕانت‌خۆری، گه‌نده‌ڵی، دزی، ئێعتیاد، له‌شفرۆشی، درۆ و خورافه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا په‌ره پێداوه. ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر كه ده‌ستبه‌جێ پتر له ١٩٠ شاری ئێرانی ته‌نییه‌وه، پانتایی تووڕه‌یی و بێزاریی جه‌ماوه‌رێكی به‌رینی نیشان دا كه نه ته‌نیا هیوایه‌كیان به باشتر بوونی ئه‌م باروودۆخه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی‌دا نییه، به‌ڵكوو قه‌یرانی ئابووری، گرانی و هاتنه‌خواره‌وه‌ی توانای كڕین و گوشاری گه‌مارۆكان، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ، هه‌ژارتر و برسیتری كردوون و له‌گه‌ڵ داهاتوویه‌كی لێڵتر به‌ره‌وڕووی كردوون. ئاخێزی خه‌زه‌ڵوه‌ر كه هێزه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی له هه‌ژارانی شار و لاوانی بێكار و وه‌گیان هاتووی په‌راوێزی شاره‌كان پێكهاتبوو و به ئێعترافی سه‌رانی ڕژیم، “گشت نیزامی كۆماری ئیسلامیی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت كردبووه نیشانه“، هاوسه‌نگیی هێزی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و دژبه كۆماری ئیسلامی، گۆڕی. ئه‌م ئاخێزه مه‌زنه، جه‌سته‌ی سه‌رانی ڕژیمی وه‌له‌رزه خستبوو و به‌ره‌و ڕووخاندنی گشت ده‌سه‌ڵات هه‌نگاوی هه‌ڵده‌گرت. جه‌نایه‌تی ڕێكخراوی ڕژیم، واته كوشتنی پتر له هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پتر له ٧ هه‌زار كه‌س و ده‌ركردنی حوكمی قورس و ته‌نانه‌ت ئێعدام بۆیان، ڕاده‌ی خۆفی سه‌رانی كۆماری ئیسلامیی له درێژه‌ی ئاخێز و ڕاپه‌ڕینی داهاتوو نیشان دا.
له ئێستادا یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌ی مانگی خه‌زه‌ڵوره‌ی ٩٨ و جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم له‌دژی، تێپه‌ڕیوه. باروودۆخی ژیانی خه‌ڵك نه ته‌نیا باشتر نه‌بووه به‌ڵكوو خراپتریش بووه و زه‌بر و زه‌نگ و سه‌ركوت په‌ره‌ی سه‌ندووه. ئه‌م باروودۆخه، به‌ستێنه بابه‌تییه‌كانی ناڕه‌زایه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئاخێزێكی گشتی و سه‌رتاسه‌ریی به‌هێزتر له ڕابردوو، ئاماده كردووه. ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاری به‌رده‌وام په‌ره ده‌ستێنن و له زۆر جێگادا ڕژیمیان ناچار به پاشه‌كشه كردووه. بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی موعه‌لیمان، خوێندكاران، ژنان، خانه‌نشینان، ماڵبهتاڵانچووان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ، به‌رده‌وام درێژه‌ی بووه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پێگه‌ی ڕژیم لاوازتر بووه و داماوی و بێتوانایی له چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانه‌كان زیاتر ده‌ركه‌وتووه و له بواری نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییشدا، كه‌وتووه‌ته پێگه‌یه‌كی ناله‌بارتره‌وه. هه‌ربۆیه كۆماری ئیسلامی زیاتر له جاران نیگه‌رانی مانه‌وه‌ی خۆیه‌تی و هه‌وڵ ده‌دا تا له ڕێگه‌ی به‌هێز كردنی هێزی سه‌ركوت، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناڕازیدا بپارێزێ.
جموجۆڵه‌كانی ڕژیم له ماوه‌ی دوو سێ مانگی ڕابردوودا و له سه‌روبه‌ندی ساڵوه‌گه‌ڕی ئاخێزی خه‌زه‌ڵوه‌ردا، نیشانه‌ی خۆفی ڕژیم له سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ریی مه‌زنتر و ڕێكخراوتر به پشتیوانه‌ی مانگرتنی ڕێكخراو و سه‌رتاسه‌ریی كرێكارانه. ڕژیم له‌م ماوه‌یه‌دا به بیانووی بێ بنه‌مای وه‌ك “ته‌بلیغ دژبه نیزام، كۆبوونه‌وه و ته‌بانی دژبه ئه‌منییه‌تی وڵات، تێكدانی نه‌زمی گشتی، هاندانی خه‌ڵك به‌ره‌و توندوتیژی و په‌ره‌پێدانی گه‌نده‌ڵی، سووكایه‌تی كردن به ڕێبه‌ر و مۆقهدهسات و هیتر“، له ئاستێكی به‌ریندا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ماڵی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی و كۆمپیوتێر و تهلهفونهكانیانی به ئامانجی وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری، لێ زه‌وت كردوون و ئه‌وانی ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كردووه و په‌روه‌نده‌ی بۆ ساز كردوون و حوكمی قورسی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون. بۆ نموونه له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا، پێنج كه‌س له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نی و سێ كه‌س له ئه‌ندامانی ناوه‌ندی نووسه‌ران و ژماره‌یه‌ك له چالاكانی بواری كلتوور و مۆسیقای ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كردنانه له ڕاستیدا، نیشانه‌ی خۆف و نیگه‌رانیی ڕژیمه له چاره‌نووسی خۆی. هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی “ئه‌منییه‌تی مه‌حه‌له میحوه‌ر” و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی پایگاكانی به‌سیج و پێكهێنانی تیمه‌كانی زه‌ربه‌ت له ئه‌رازێل و ئهوباشهكانی خۆی، به‌نیازه كه‌ش و هه‌وای نیزامی و ئه‌منییه‌تی توندتر كاته‌وه تا به‌خه‌یاڵی خۆی بتوانێ له سه‌رهه‌ڵدانی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران و باقیی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ڕێگری بكات. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو و له سه‌روبه‌ندی ساڵوه‌گه‌ڕی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا، ڕژیم هێزی نیزامی و ئه‌منییه‌تیی زیاتری، به بیانووی ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌ڵه‌فاتی كۆرۆنا له شاره‌كان سه‌قامگیر كردووه تا له‌ئاستی شاره‌كاندا به‌ربه هاتووچۆ و كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك بگرن.
به‌ڵام نه هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ توندتر كردنه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای سه‌ركوت و تۆقاندن و نه كرده‌وه‌ی فریوكارانه‌ی ناوه‌ند و ده‌زگاكانی ڕژیم و نه ته‌نانه‌ت به‌ربه‌سته‌كانی ویرووسی كۆرۆناش، هه‌تا ئێستا، نه‌یتوانیوه ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران و باقیی توێژه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا خامۆش كات و له بزووتنه‌وه‌ی عه‌داڵه‌تخوازیی دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم له جه‌ره‌یانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێگری بكات. كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌خت كردووانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، وێڕای پێداگری له‌سه‌ر مافی خۆیان له به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی، ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌ڕه‌شه و زیندان و ئێعدام ناتوانێ ده‌نگی دادخوازیی ئه‌وان كپ بكات. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌كی به‌رین له بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی كرێكاری، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نی، به ده‌كردنی چه‌ندین ڕاگه‌یاندن و به‌یانییه، وێڕای به‌رز ڕاگرتنی یاد و بیره‌وه‌ریی گیان به‌خت كردووانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و مه‌حكووم كردنی كوشتنی خه‌ڵك و وه‌حشیگه‌ریی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ناساندن و سزادانی هۆكار و بڕیارده‌رانی ئه‌م جه‌نایه‌ته دژه مرۆییه بوون كه بێگومان سه‌رانی كۆماری ئیسلامین. ڕژیمی جه‌هل و جه‌نایه‌تی ئیسلامی به كوشتاری مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لاپهڕهیكی دیكه‌ی به په‌روه‌نده‌ی پڕ له جه‌نایه‌تی خۆی زیاد كرد. ڕژیم هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه و ناشتوانێ عه‌زم و ئیراده‌ی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌ملێكراو له خه‌بات له‌پێناو وه‌ده‌ست هێنانی مافی خۆیان، له به‌هره‌مه‌ند بوون له ژیانێكی ئازاد و به‌خته‌وه‌ر و به‌دوور له ههمووجۆر هه‌ڕه‌شه و ئه‌شكه‌نجه و زیندانێك، تێكبشكێنێ. وه‌دی هاتنی وه‌ها مافێكی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای ئینسانی له ئێران، ته‌نیا له مه‌سیری ئاخێزێكی به‌هێزتر، به پشتیوانه‌ی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كرێكاران، تێپه‌ڕ ده‌بێت كه بێگومان ده‌بێته هۆی ڕووخانی شۆڕشگێڕانه‌ی كۆماری ئیسلامی و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی شۆرایی.