کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

گەڵاڵەی ڕیفڕادۆم و دانی وەکالەت لە بەرانەرکێ لەگەڵ درێژەی ئاخیزێکی شۆڕشگێرانەدا

refrandom copy

 

لە هەمان رۆژەکانی سەرەتای دەستپێکی شۆڕسی ژینادا شیاوی پێش بینی بوو کە لەگەڵ درێژەی ئەم ئاخیزە شۆڕشگێڕانەدا، گرایشاتی سیاسیلە تەیفی ڕاست لەهەوڵی داشکاندنی خواست و ئامانجەکانی ئەم شۆڕشەدا دەبن و هەوڵ ئەدەن تا ئیمکاناتی خۆیان بۆ هاوتەریب کردنی لەگەڵ بەرژەوەندیە سیاسی  کانییان بەکاربێنن. هەروەها شیاوی پێش بینی بوو کە ئیسلاح خوازانی حکومەتیش بێکار دانانیشن و بە تەرحگەلی بە ناوەرۆکی پاراستنی ڕژیمەوە دێنە مەیدان. ئەمڕۆ دوای ٥ مانگ لەم ئاخێزە، ئەم بێش بینیانە حاڵەتی کرداریان بەخۆیانەوە گرتوە و شاهیدی هەوڵەکانی ئەم تەیفەین لە سکڵ و شێوازی جۆاراو جۆردا.

ئەم دواییانە میر حسێن موسەوەی خوازیاری ریفڕاندۆمی گۆڕانی یاسای بنەڕەتی بووە. بەر لەویش ڕیفڕاندۆمی ئیسلاحی قانەنی ئەساسی و کەمێک دواتر پێشنیار دانی وەکالەت لە لایەن تەیفی راستی ئوپوزسیۆن، بە یەک ئامانج بەڵام لە شکڵ و شێوازی جۆراو جۆردا تەرح کرابوون. هەڵبەت گشت ئەم تەرحانە لە پێنج مانگی ڕابردودا بە هاوارەکانی” بروخێ کۆماری ئیسلامی” یان” تا ئاخر ڕاوەستاوین” وڵامی وەرگرتۆتەوە و سەرنجێکی ئەوتۆ نەدراوەتە هیچکام لەو تەرحانە.

تا ئەو جێگایەی بە ئیسلاح خوازانی حکومەتی دەگەرێتەوە ئەوان بە میسداقی” چەقۆ دەسکی خۆی نابڕیت” نە توانیویانە و نە ویستویانە کە ببنە ڕەخنەگرێکی جیدی سیاسەتە نێوخۆیی و دەرەکیەکانی ڕژیم. لە ماوەیەکدا کە ناوێک لەوان لە ئارادا نەبوو بەردەوام ڕێگای دەرچوون لەم نەکبەت باریەیان لە سندوقەکانی دەنگدان ئاوێتە بە فێڵ و گزیدا دەبینی و خۆشیان هەر بوونە قوربانی ئەو سیاسەتە. بەڵام” ئاوی ڕۆیشتو ناگەڕيیتەوە بۆ جۆگەلەکەی” و دەنگدەرانی جێی سەرنجییان لە مانگی بەفرانباری ١٣٩٦ بەم لاوە بەسەر ئەم گومانە بازیاندا. ئێستا گۆیا ڕژیمێکی ستەمکاری وەک کۆماری ئیسلامی بۆ روخاندنی خۆی دەبێ ڕیفڕاندۆمێک بەڕێوەبەرێت، ئەگەر ئەمە حیلەگەری نەبێت، ساویلکەییەکی بێ ئەوپەڕە. لە ڕاستیدا گەڵاڵەی ڕیفڕاندۆم لە لایەن کەسانی وەک موسەویەوە بۆ گەیاندنی ئەم پەیامەیە کە” ڕوخاندن” دەردێک دەوا ناکات، هەر ئەوجۆرەی کە خاتەمیش” ڕوخاندنی” نە بە مومکین و نە بە باش زانیبوو.

تا ئەو جێگایەی بە ڕەوتی پڕۆ ڕۆژئاوایی دەگەڕێتەوە، ئەم ڕەوتەش ئیمتیحانی خۆی داوە و لەمرۆدا بەبێ رەخنەی جیدی لە سیاسەت و کردوەکانی دەورانی دەسەڵاتداری خۆیان دەیانەوێ بەناو” ئێران وەربگرنەوە” و بە خەیاڵی خۆیان مێژوو بگێڕنەوە بۆ دواوە و هەمان بەساتی ڕابردو جاریکیتر بەسەر خەڵکدا بسەپێننەوە.

ئەم جۆرە هەوڵانە کە لایەن تەیفی جۆراو جۆری گرایشی ڕاستەوە لە گۆڕەپانی سیاسی ئێراندا تەرح دەکرێن لەگەڵ ناوەرۆکی ڕاستەقینەی ئاخێزێکی شۆڕشگێڕانە کە خۆی لە دروشمی” ژن، ژیان، ئازادی” دا ناساندوە، ناکۆکن و هەر لەو رۆژەوە کە تەرح دەکرێن مۆری شکستیان پێوەیە. ئەگەر گەڵاڵەکانی ئیسلاح خوازانی حکومەتی پاراستنی چوارچێوەی ڕژیمی ئیسلامیە، بۆ سەڵتەنەت خوازەکانیش شتێکی زیاتر لەوەی بنەماڵەی پەهلەوی بە خەڵکیان دا، لە ئارادا نییە. بێجگە لە جیاوازیە ڕواڵتیەکان، سەرجەمی ئەم تەرحانە خۆیان لە زەڕوەرەقی” دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ” دا ئیدامە دەری نایەکسانی و نادادپەروەری و بێمافی و ستەمگەریەکانی موجودن لە قاڵب و چوارچێەوەی تردا.

لەم ڕوەوە بە جورئەت دەتوانین بڵێین کە ئیسلاح خوازان و باقی گرایشە سیاسیەکان لە تەیفی ڕاستدا بۆ کۆمەڵگای شۆڕشگێڕی ئەمڕۆی ئێران نەک” سەرمایەی سیاسی”، ئەو جۆرەی کە ئیدیعای دەکەن، بەڵکو بە سەرنج دان لە ئیمکاناتێک کە لەبەردەستیان دایە بارێکی ئیزافی و کۆسپێکی جیددین کە دەبێ وڵامێکی قایم و پتەوی” نا” یان لە لایەن ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵکەوە پێبدرێتەوە. بە خۆشیەوە تا ئێستا لەوێوە کە نەیانتوانیوە سەرنجی کۆمەڵ بۆلای خۆیان ڕابکێشن ئەو وڵامەیان وەرگرتۆتەوە.

ئەگەر بۆ ئیسلاح خوازان بوونی ڕوخانی ڕژیمی ئیسلامی بە گۆڕانی قانونی ئەساسی لە چوارچێەوەی ئەم ڕژیمەدایە، بۆ ڕەوتی سەڵتەنەت تەڵەبەکانیش یان تەرحی تائەوپەڕ نا دیموکڕاتیکی” دانی وەکالەت” لە ڕاستیدا ئامانج گۆڕانی ئیقتیداری دینی بە ئیقتیداری سەڵەتەنەتیە و دەست نەبردن بۆ مناسباتی زاڵمانەی ئیستایە، کە ئازادی و ڕیفاه و بەرابەری ئینسانەکان قەبوڵ ناکات.

لەمڕۆدا هەنووکەیی ترین بابەت بۆ خەڵکی زۆرلێکراوی ئێران، ڕوخاندنی ڕژیمی ئیسلامیە. لەم ڕوەوە هەر گوروپ و ڕەوتێک بە پێچەوەنانەی ئەم ئاراستەیە بڕوات، زووتر لەوەی کە بەزەینیدا دێت، لەنێو جەماوەری خەڵکی ڕاپەڕێودا پەراوێز دەکەوێت.

پاسایەکی کە خوازیاری ئەوەیە کە لە ئاکامی شۆڕشێکی گەورەدا لە گۆڕەپانی سیاسی ئێران وەدەر نراوە، یان ڕەوتی ئیسلاح خوازانی حکومەتی کە دوای تێپەڕ بوونی١٣ ساڵ لەمڕۆدا بەو ئاکامە گەیشتوە کە ئیسلاحی سیاسی لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا ئیمکانی نییە، جۆن دەتوانن نوێنەر یان ڕێبەرانی بەرەیەکی ئازا و بوێری ئەمڕۆ بن؟ ڕەوتی ڕووداوەکان پیشانی ئەدات کە خەڵکی ناڕازی ئالای خۆیان نادەنە دەست ئەو رەوتە دواکەوتوانە. ئەوان لە مەسیری بەهێز کردنی بزوتنەوەکەیاندا بۆ ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامی و دابین کردنی بارودۆخێک کە خۆیان زال بن بەسەر چارەنوسیاندا هەنگاو هەڵدێننەوە.