لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ژن و پیاوێک کە هاوژینی یەک بوونە بە مەبەستی سەیران و شاخەوانی ڕوودەکەنە ناوچە شاخاویەکانی شاری بەدرەی ئیلام و بەهۆی بەربوونەوە لە شاخ هەر دووکیان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، پاش ئاگادار کردنەوەی لایەنی پێوەندیدار تیمەکانی فریاکەوتن دەچنە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ پزیشکی یاسایی ئەو شارە دەگوازنەوە. جێگای ئاماژەیە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەبەردەستدا نییە.