ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌رمانان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٥ كرێكار له شاره‌كانی كاروون، به‌نده‌رعه‌باس و نه‌جه‌ف ئاباد بوون به قوربانی.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كرێكارێك كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی خه‌رمانان له شاری كاروون به‌هۆی كه‌وتنه ناو چاڵاوی ئاوه‌ڕۆ بریندار ببوو، له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مشاره گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له به‌نده‌رعه‌باس به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی بالابهرێك بۆ ناو چاڵی ئاسانسۆر، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش بریندار بوو. له ڕووداوێكی دیكه‌دا له شاری نه‌جه‌ف ئاباد به‌هۆی ئاگركه‌وتنه و ته‌قینه‌وه له ناوه‌ندێكی گازی مایه‌ع، دوو كرێكار بریندار بوون.