ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی زه‌ره‌ندییه و ئه‌راك، لانیكه‌م دوو كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاونه‌كردنی ئه‌منییه‌تی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ناوه‌ندێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر له شارستانی زه‌ره‌ندییه له‌كاتی كار به ده‌زگای “فێك” به‌هۆی داڕمانی له‌ناكاوی سه‌ربانی ئه‌م ناوه‌نده له‌ژێر داروپه‌ردوودا گیری خوارد و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٥ ساڵه له‌كاتی كار له كارگه‌ی “بوجاری” له ئاوایی ئه‌یبه‌ك ئابادی ئه‌راك، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی ده‌زگای ته‌سمه نه‌قاله گیانی له‌ده‌ستدا.