کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

گیان له‌ده‌ستدانی ٢٨٨ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ

“كه‌ماڵ هادیانفه‌ڕ” به‌ڕپرسی پۆلیسی هاتوچۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌ ڕایگه‌یاند، لانیكه‌م ٢٨٨ كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌ نه‌وڕۆزی ئه‌مساڵدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چوار هه‌زار و ٣٠٠ كه‌سیش بریندار بوونه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به‌ته‌نیا له‌ زنجیره‌ ڕووداوێكدا له‌ ڕێگای زه‌نجان_قه‌زوێن، ٢٨ هاووڵاتیی به‌سه‌ختی بریندار بوونه‌.‌ نائیستاندارد بوونی ئۆتۆمبێلی به‌رهه‌م هاتووی ناوخۆیی و خراپی‌ ڕێگاكان، له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌دایه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو لانیكه‌م ١٧ هاووڵاتیی به‌هۆی به‌كار هێنانی گازی پیكنیك و ئالووده‌بوون به‌ گازی منۆئۆكسیدی كه‌ربۆن له‌ خێمه‌كانی سه‌فه‌ركردندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی دوورگه‌ی كیش له‌ئاست ڕووخانی ماڵه‌كانیان

komalah

كوشتنی ١٠ كه‌س له‌لایه‌ن هێرشبه‌رێكه‌وه‌ له‌ ڕه‌فسه‌نجان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ ئێران

komalah

تێكچوونی باری ته‌ندرووستی پێنج كرێكاری پترۆشیمی ئابادان به‌هۆی گه‌رماوه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی سه‌به‌لان پارچه‌ی ئه‌رده‌بیل

komalah

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شادگان له‌ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزرای

komalah