ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له مێحوه‌ری “كه‌لچات- خاش” له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان، شه‌ش هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕووداوه‌كه له نێوان وانتێكی نه‌یسان و ئۆتوبووسێكدا ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه سێ سه‌رنشینی وانته‌كه له نێو ئاگردا سووتاون و سێ سه‌رنشینی ئۆتوبووسه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ند موسافری دیكه‌ش بریندار و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان گوازراونه‌ته‌وه.