کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له‌ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ كرماشان

گیان له‌ده‌ستدانی سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له‌ڕووداوێكی هاتووچۆ

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گوڵان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل  له‌ مێحوه‌ری كرماشان بۆ ڕه‌وانسه‌ر سێ ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو ئۆتۆمبێلی پراید و دنا له‌ جاده‌ی نێوان كرماشان بۆ ڕه‌وانسه‌ر پێكیاندادا و به‌هۆیه‌وه‌ سێ ئه‌ندامی خێزانێكی خه‌ڵكی گوندی “قه‌لانجه” به‌ناوه‌كانی “نه‌وزاد ئه‌عزه‌می”، “كوبرا بیدارمه‌غز” و منداڵێكی ساوا به‌ناوی “هه‌ژیر ئه‌عزه‌می” گیانیان له‌ ده‌ستدا.