شه‌وی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، سووختبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی به‌لووچ و پێنج ئه‌ندامی خێزانێك به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له ناوچه‌ی “قه‌لعه بید”ی ته‌فتان گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆتومبێلی ئه‌و سووختبه‌ره له‌گه‌ڵ ماشێنی هاووڵاتیه‌كی دیكه پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه سووختبه‌رێكی لاو به ناوی “یاسر شه‌هبه‌خش” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و پێنج ئه‌ندامی خێزانێك له‌وانه ژن و منداڵێك له نێو ئاگردا گیانیان له ده‌ست داوه.