به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی “حال وه‌ش”، موعه‌لیمێكی سووختبه‌ری به‌لووچی خه‌ڵكی شارستانی سه‌رباز له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان پاش ٩ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی شارستانی سه‌رباز به‌ناوی “ئه‌خته‌رعه‌لی ته‌قه‌وی” كه به‌هۆی كێشه‌ی ئابووری ناچار به پیشه‌ی سه‌ختی سووختبه‌ری ببوو پاش ٩ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا. شایانی باسه كه ئه‌و موعه‌لیمه ڕۆژی ١٢ی خاكه‌لێوه له‌كاتی سووختبه‌ری له ده‌شتیاری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تووشی ڕووداو بوو و ئاگری گرت و جه‌سته‌ی به‌سه‌ختی سووتا.